تورکیا دژى ئیسرائیل پشتیوانى خۆى بۆ لوبنان ڕاگەیاند تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنى پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "لەئێستادا ئیسرائیل چاوی لە لوبنان بڕیوە، دەبێت وڵاتانی ئیسڵامی و دراوسێ لەبەردەم رۆژئاوا بێدەنگ نەبن، چونکە زۆر ڕوونە ئەوروپا بۆ ئەم هەنگاوەی دەست لە پشتی ئیسرائیل دەدا."

ئەمرۆ چوارشەممە (26/حوزەیران/2024) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردنی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان رایگەیاند، "ئیسرائیل چاوی لەوەیە هێرشبکاتە سەر لوبنان، ئەوروپاش دەستی لەپشتی دەدا، بۆیە داوادەکەم وڵاتانی دراوسێ و موسوڵمانان هەڵوێستان بەرامبەر بە رۆژئاوا دەرببڕن." 

سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، "گەورەترین کاردانەوەی ئێمە دانپێدانانی وڵاتی فەلەستینە، ئەو وڵاتانەی کە هەموو کات باس لە یاسا و دادپەروەری دەکەن بونەتە دیلی دەستی ناتانیاهۆ، دۆخەکە مەترسیدارە بڵاوبوونەوەی شەڕ بۆ ناوچەکانی تر کارەساتێکی گەوەرەی لێدەکەوێتەوە هەمووکات ئێمە پاڵپشتی فەلەستین و لوبنان دەبین." 

لەودواییانە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵلا لە لوبنان لەزیادبووندایە، ئەمەش مەترسی ڕوودانی جەنگێکی نوێ لەناوچەکە هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین