زیلینسکی چەند  فەرماندەیەکى سوپای ئۆکراینا دەگۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، فەرماندەیەکی نوێمان پێشکەش بەو هێزە هاوبەشانە کرد کە بەرگری لە ناوچەی دۆنێتسک دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە (26/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ژەنەڕاڵ ئەندری هناتۆڤ، وەک فەرماندەی نوێ بۆ بەرگریکردن دەستنیشانکراوە، پلاندانانی ستراتیژی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانمان".

سەرۆکی ئۆکراینا ڕاشیگەیاند، "ئەرکە سەرەکییەکەی هناتۆڤ بریتییە لە پاراستنی ژیانی سوپای وڵاتەکەمان، مایەی نیگەرانییە کە هەندێک لە بەرپرسانی پەیوەندیدار سەردانی هەرێمی دیاریکراویان نەکردووە بۆ ماوەی شەش مانگ یان زیاتر".

زێلێنسکی گوتیشی، "پلانەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، بە تایبەت لە هێڵی پێشەوەدا، هاووڵاتیان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە و زۆر هەیە، لە دۆخێکی سەختدا گوزەران دەکەن".

بەهۆی ڕەخنەی زۆرەوە سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانیان وەک خۆی یاخود لە کاتی ئۆپراسیۆنەکاندا ماوە ماوە گۆڕانکاری سەربازیی ئەنجام دەدرێت، بە بروای سەرۆکی ئۆکراینا پێویستە پاراستنی هاووڵاتیان و سوپای ئەم وڵاتە کاری لە پێشینە بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین