ئێران و بەحرێن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان رێککەوتن ئێران

نوچەنێت

دوای زیاتر لە هەشت ساڵ، ئێران و بەحرێن لەسەر دەستپێکردنی دانوستانەکان بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان دوو وڵات رێککەوتوون.

رۆژی دووشەممە (24/حوزەیران/2024) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵی حکومی بەحرێن لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، کە ئێران و بەحرێن لەسەر دەستپێکردنی دانوستانەکان بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان دوو وڵات دوای نزیکەی هەشت ساڵ و نیو دوای پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان، رێککەوتن.

ئەم رێککەوتنە لە دیداری عەبدولەتیف بن راشد الزیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرێن و عەلی باقری کنی، وەزیری دەرەوەی ئێران (بەوەکالەت) لە تاران گەیشتە ئەنجام.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا)، رایگەیاندووە، دیداری باڵاترین بەرپرسانی دیپلۆماسی ئێران و بەحرێن دوای بانگهێشتی عەلی باقری کنی لە عەبدولەتیف بن راشد الزیانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی گفتوگۆی هاوکاری ئاسیا بەڕێوەچووە.

ئەم راپۆرتە، بەیاننامەی هاوبەشی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی بەحرێنی بڵاو کردۆتەوە، کە تێدا دەڵێت، هەردوولا لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر دانانی میکانیزمی پێویست بۆ دەستپێکردنی وتووێژکانی نێوان دوو وڵات بۆ لێکدانەوەی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان رێککەوتوون.

بەحرێن لە مانگی یەکی ساڵی 2015 بۆ پشتیوانیکردن لە سعودیە، ، کە دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی لە تاران و مەشهەد لەلایەن لایەنگرانی کۆماری ئیسلامیەوە هێرشیان کرایە سەر، هاوکات لەگەڵ شانشینی سعودیە، پەیوەندی دیپلۆماسییەکانی راگرت.

تاران و مەنامە بەتایبەت لە رووداوەکانی ناسراو بەهاری عەرەبی و خۆپیشاندان لە بەحرێن دژی ئەم وڵاتە، پەیوەندییەکی ئاڵۆزیان هەبوو، بەتایبەت بەهۆی ئەو رووداوانەی کە بە بەهاری عەرەبی ناسراون و ناڕەزایەتییەکان لە بەحرەین دژی حکوومەتی ئەم وڵاتە هەبوون گرژی کەوتە پەیوەندییەکانیان.

مەنامە هەمیشە تاران بە پشتیوانی لە دژبەرانی شیعە مەزهەبی شانشینی بەحرێن و هەوڵدان بۆ رووخاندنی ئەم حکومەتە تۆمەتبار دەکات. شیعەکان لە بەحرێن زۆرینەن، بەڵام بەدەست ئالی خەلیفە-ی سوننە مەزهەبەوەیە.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین