ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی گەنج و دایکی دوو منداڵ، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە بیست چەقۆ کوژرا.

ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە(23/حوزەیران/2024) ژنێک بە ناوی نورمین پیرهەمەن، لە شاری سنەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.

ئەم تاوانە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە، کە بە مەبەستی جیابوونەوە لە نووسینگەی ئەم شارە ئامادەبوون. هاوژینەکەی هێرشی کردووەتە سەری و 20 چەقۆی لیداوە.

نەرمین پیرھەمەن، چەند مانگێک بووە ماڵی هاوسەرەکەی جێهێشتووە، دواجار بۆئەوەی جیاببنەوە یەکتریان بینیوە. بە بەرچاوی خەڵکەوە هەڵیکوتاوەتە سەری و کووشتوویەتی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین