بەرگریی شارستانى هەرێم: لە ڕۆژانى جەژن پێنج هاووڵاتى خنکاون کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتى بەرگریی شارستانى هەرێم ڕایدەگەیێنێت، ئامارى ڕۆژانى جەژنى قوربان بڵاویکردەوە و دەڵێت، کۆی گشتی رووداوەکان (404) رووداوبوون کە بەتەنها (384) رووداوی ئاگری پوش و پەلاش بووە کە زیانی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاندووە.

هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات، "(2) کەس لە پارێزگای سلێمانی، (2) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، (1) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  (2) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خنکاون،(5) کەس رزگار کراون لە خنکان."

هاوکات بەڕێوەبەرایەتى بەرگریی شارستانى هەولێر، چەند ڕێنماییەکى بڵاوکردەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەى لە کاتی گەشت و سەیران بۆ ئەو ناوچانەی ئاوی لێیە تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن:

  1. مەلە کردن لەو شوێنانەی شارەزایت نیە زۆر مەترسیدارە. 
  2. ئەو شوێنانەی تابلۆی قەدەخەی لێ دانراوە گونجاو نیە بۆ مەلە کردن چونکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی پشکنینی بۆ کراوەو مەترسیدارە .
  3. ئەگەر مەلە دەکەی لەو شوێنانە مەلە بکە کە قەرەبالخە و کەسی مەلەزان و تیمەکانی بەرگری شارستانی لێیە بۆئەوەی ئاگادارت بن لە هەر حالەتێکی لەناکاو .
  4. بەبێ هیچ ئامرازێکی خۆپاراستن مەلە مەکە وەک ( هێلەگ و چوپ هتد).
  5. ئاوەکانی سنوری ناوچە شاخاویەکان سارد و تیژڕەون بۆ مەلە کردن گونجاو نین.
  6. ئاوی زێی گەورە ، زێی بچوک قوولی و تەنکاویان دیاری کراو نیە بەهۆی کارکردنی کارگەکانی دەرهێنانی قووم و چەگل ئاراستەو قوولیان گۆڕدراوە بۆیە ووریا بە لە هەموو شوێنێک مەلە مەکە.
  7. بەهیچ شێوەیەک بەنداوەکان بۆ مەلەکردن شیاو نین .
  8. یاری کردن و گالتەوگەپ لە ناو ئاو دەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی و ماندووبوون و شلەژان .
  9. هیچ کات منال لەگەل خۆت مەبە بۆ مەلەوانی چونکە ژیانت لە مەترسی دادەبێت .
  10. لە هەر بارودۆخێک پێویستیت بە هاوکاری بوو تکایە بەزووترین کات پەیوەندی بە ژمارە (115) بکەن بۆئەوەی بەزووترین کات تیمەکانی بەرگری شارستانی بەهاناتەوە بێن .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین