بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دیاربەکر و ماردین (33) کەس گیانیان لەدەستدا تورکیە

نوچەنێت

ئاگرێکی گەورە لە سنووری ماردین و دیاربەکر کەوتەوە، تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەردەوامبوو، کە بەهۆی ئەو رووداوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و (28) کەسیش بریندار بوونە.

ئەمڕۆ هەینى (21/حوزەیران/2024) ماڵپەری (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە درخڵ و دانی هاووڵاتییانی شارۆچکەی شەمرەخی سەر بە ماردین و شارۆچکەی چناری سەر بە ئامەد کەوتەوە، بەوهۆیەشەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و (28) کەسیش برینداربوون هەروەها تەندروستی چەند کەسێکیان ناجێگیرە. 

هۆکاری ئاگرکەوتنەکە نادیارە، تیمەکانی ئافاد و بەرێوەبەری دارستان و بەرگریی شارستانی و تەندروستی بەخێرایی گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە، تاوەکو بەرەبەیانی هەینی تیمەکان خەریک بوون و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد، کە بووە هۆی سووتانی زەوى و زارى هەشت گوند. 

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە کەوتنەوەى ئاگرەکە رایگەیاند، ئاگرەکە لە درەنگانی شەو دەستیپێکردووە، بەداخەوە (3) هاووڵاتی لە دیاربەکر و (2) هاووڵاتیش  لە ماردین گیانیان لەدەستداوە. 

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی لە هەژماری ئێکس بڵاوکردەوە و رایگەیاند، (35) تیمی فریاگوزاری لە شوێنی رووداوەکەن و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکیش بە سەختی برینداربوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین