حەسەن نەسروڵڵا هەڕەشە لە دوو دەوڵەت دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، ئامادەین بۆ ململانێیەکی تەواو لەگەڵ ئیسرائیل، هۆشداری بە قوبرسیش دەدەین لە ئەگەری هەر دەستێوەردان و پشتیوانى کردنى ئیسرائیل.

ڕۆژی پێنجشەممە (20/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا باس لە وەڵامدانەوەى ئیسرائیل دەکات و گوتی، "دوژمن دەزانێت ئێمە لە زەوى، ئاسمان و دەریادا وەڵامیان دەدەینەوە و ئامادەین بۆ هەر بەرپەرچ دانەوەیەک".

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ڕاشیگەیاند، "ناکۆکییەکانی ئێستا قووڵترین لە (1948)وە، چەکدارەکانمان هێرش دەکەنە سەر پێگەکانی ئیسرائیل بە پلان و خشتەی دیاریکراو، زانیاری گرنگ و زۆریان هەیە دەربارەیان".

حەسەن نەسروڵڵا جەختی لەوە کردەوە، "هەموو چەک و ئامێری پێویستمان هەیە بۆ پێکاندنی ئامانجەکانمان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک ئامادەکراوە بۆ بەکارهێنان لە کاتی پێویستدا، هۆشداری بە قوبرس دەدەین لە ئەگەری هەر هاوکارییەک و ڕێگەخۆشکردنێک بۆ ئیسرائیل دژی بەرژەوەندییەکانمان و چەکدارەکانمان".

لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە، ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا زیاتر بووە، قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە (53) هەزار ئیسرائیلی و نزیکەی (100) هەزار لوبنانی ماڵەکانیان جێبهێڵن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین