ئێران: بەردەوام دەبین لە هەناردەى نەوت ئابووری جیهان

نوچە نێت

جەواد ئەوجى، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی ئێران بەردەوام دەبێت و گرنگ نییە کێ داهاتووی ئەمەریکا دەگرێتە دەست.

ڕۆژی چوارشەممە (19/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، "هەر حکومەتێک دەسەڵات بگرێتە دەست لە ئەمەریکا و هەر کەسێک وڵاتەکە بەڕێوە ببات ناتوانێت ڕێگری بکات لە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەمان و ئێمە بەردەوام دەبین لە هەناردەکردنی نەوت".

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە، "(2015) لە ڕێککەوتنە ناوەکییەکەی لەگەڵ ئێران کشایەوە و دووبارە چەندین سزای سەپاند بەسەر ئێراندا، سزاکان زیانی ماددی زۆری بۆ سەر کەرتی نەوت بە ئێران گەیاند و بەرهەم هێنانی نەوتی ڕۆژانە دابەزی".

کاتێک لە (2021) جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا دەسەڵاتی گرتە دەست ئێران توانی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە بۆ ڕێژەی (3.5) ملیۆن بەرمیل بەرزبکاتەوە و  هەناردەکردنی نەوت سێ هێندە زیادی کرد".

بڕیارە لە (28) ی ئەم مانگە سەرۆکێکی نوێ بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبژێردرێت، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکاش لە (5) ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت. بە بڕوای وەزیری نەوتی ئێران هەر یەکێک لە کاندیدەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا ناتوانێت ڕێگر بێت لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین