ژمارەى گیان لەدەستدان لە نێو حاجییانى کورد لە بەرزبوونەوەدایە کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە (18-6-2024) حاجییەکى دیکەى کورد کۆچى گیانى لە دەستدا، ئەمەش ژمارەى ئەو حاجییانەى ئەمساڵ لە سعوودییە گیانیان لە دەستداوە ژمارەیان گەیشتە (18) حاجى.

هاووڵاتى  فوئاد مه‌حموود، بەپێى زانیارییەکان،‌ خه‌ڵكی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه‌ و له‌ به‌ریتانیا داده‌نیشێت، بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج چوو بووه‌ سعوودییه‌، ئەمڕۆ لە مه‌ككه‌ گیانى لەدەستدا.

تاوەکو ئێستا (18) حاجى کورد لەکاتى بەجێگەیاندنى فەریزەى حەج لە سعوودییە گیانیان لە دەستداوە، (11) لە باشوورى کوردستان، (4) حاجى لە باکوورى کوردستان، (3) حاجى لە ڕۆژئاواى کوردستان.

بەپێى زانیارییەکان، ئەمساڵ چوار هەزار و (685) حاجی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی وڵاتی سعوودییەیان کردووە، لە کاتێکدا، کۆی ژمارەی حاجییانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە (33) هەزار و (690) حاجی و لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە، چوونەتە حەج .

سەبارەت بە هۆکارى گیان لەدەستدانى ژمارەیەکى زۆرى حاجییانى کورد، ڕۆژگار جەعفەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هۆی مردنی زۆرینەی ئەو حاجییانە بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە نەچوون، لە ترسى دوورخستنەوە و دەستگیرکردنیان بەشێکیان لە شاخ ماونەتەوە و دۆخی تەندروستییان تێکچووە، بۆیە مردوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین