حیزبوڵڵا هەڕەشەی زیادکردنی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حیزبوڵلا چەندین مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و بەرپرسێکی باڵا دووپاتی کردەوە هێرشەکانیان بۆ سەر ئەم وڵاتە زیاتر دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە (12/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، "حزبوڵڵای لوبنان وەک وەڵامدانەوەیەک لە تۆڵەی کوژرانی فەرماندەیەکی باڵایان، هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەکەن و چەندین مووشەکیان ئاراستەی ئەم وڵاتە کرد".

دوێنێ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر حزبوڵلا لە لوبنان و لە ئەنجامدا، "سێ چەکدار و فەرماندەیەکی باڵا بە ناوی ئەبو تالیب گیانیانلەدەستدا، دوای ئەم ڕووداوە هەزاران لایەنگری حزبوڵڵا چوونە سەر شەقامەکانی بەیروتی پایتەخت".

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە هێرشێکی سەرکەوتووانەمان ئەنجامدا و چەند چەکدارێکی حزبوڵڵامان کوشت، بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان".

لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا هێرشەکانیان لە دژی یەکتر چڕ کردووەتەوە و بەرپرسێکی باڵای حزبوڵڵاش دووپاتی کردەوە، "گرووپەکەمان هێز و ژمارەی ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە ئیسرائیل زیاد دەکات، بەرپەرچی هەر کردنە ئامانجێک و هێرشێک دەدەینەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین