دوو ژنی کورد لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا سەرکەوتنیان بەدەستھێنا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا، کە لە (27) وڵاتی ئەندام لە یەکێتییەکە بەڕێوەچوو، دوو ژنی کورد سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی ئەوروپا مسۆگەر کرد.

 هەڵبژاردنەکە لە ڕۆژانی (9-13-6) بەڕێوە دەچێت، ئۆزلەم دەمیرەڵ، تەمەنی 40 ساڵە خەڵکی شاری مەڵەتێی باکوری کوردستانە، لەسەر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەدەستھێنا، لە خولی پیشووش بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بوو.

هەروەها ئەڤین ئینجیری، تەمەن 40ساڵ، خەڵکی شاری ئامەدی باکوری کوردستانە، لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید سەرکەوتنی بەدەستھێنا. ئەم دوو ژنە کوردە لەسەر ئاستی کاندیداکانی پارتەکانیان پلەی سێیەمیان بە دەستهێناوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین