چـیـن گـرێـبـەسـتـەکـەی عـێـراقـی بـەدەسـتـهـێـنـا کوردستان- عێراق
وەزارەتی نەوتی عێراق سەرکەوتنی کۆمپانیای (سینۆپێکـ)ـی  لە کێڵگە گازییەکانی مەنسووریە ڕایگەیاند.

نوچەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند؛ کە کۆمپانیای (سینۆپکـ)ـی چینی، گرێبەستی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی گازی لە کێڵگەکانی مەنسووریەی نزیک سنووری عێراق و ئێران بەدەستهێنا. 

کێڵگەکانی گازی مەنسووریە، چەند کێڵگەیەکی گرنگی گازی سروشتین، بەڵام لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، هیچ پەرەپێدانێکی بۆ بەرهەمهێان لێ ئەنجام نەدراوە، جگە لە دوو بیر  بێ خزمەت نەبێت. 

ساڵی ڕابردوو، حوکوومەتی عێراق گرێبەستی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگەیەی، لەگەڵ کۆمپانیای (تباو)ـی تورکی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا؛ کۆمپانیا جیهانییەکان، بۆ پەرەپێدان لە کێڵگەکانی مەنسووریە بانگهێشت بکات. 

بە گوێرەی ڕێککەوتنەکەی نێوان عێراق و وڵاتی چین، کۆمپانیای سینۆپێک، دەبێتە خاوەنی %49 پشکەکانی ئەو کێڵگانە، بۆ ماوەی 25 ساڵ، وەزارەتی نەوتی عێراق خاوەنی 51%ی، پشکەکانی کێڵگەکە دەبێت، جگە لەوەی ڕێککەوتنەکە دەتوانرێت بۆ 5 ساڵی زیاتر لە گرێبەستەکە درێژ بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین