دواى (18) ساڵ ئەردۆغان جارێكى ديكە سەردانى سەرۆكى جەهەپە دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (11/حوزەيران/2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە، رەجەب تەيب ئەردۆغان سەردانى بارگاى پارتى گەلى كۆمارى كرد، تا ئێستا ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراوە.
ئەو سەردانە لەدواى ئەوە هات لە دووى مانگى ئايارى ئەمساڵ ئۆزگول ئۆزال سەردانى رەجەب تەيب ئەردۆغانى كرد.
راگەياندنەكانى توركيا بە بايەخەوە باسيان لە كۆبوونەوەى سەرەتاى مانگى رابردوو كرد، كە ماوەى كاتژمێرێك و نيوى خاياند بوو، كۆبوونەكە تايبەت بوو بە نووسينەوەى دەستوور و دۆخى ئابوورى، لەو كۆبوونەوە سەرۆكى جەهەپە باس لە پرسى قەرزى دەسەڵاتە خۆجييەكان و سەرچاوەكانى زيادكردنى بوودجە و رەزامەندى لەسەر پڕۆژە وەستێندراوەكان كراوە.
سەردانى پێشووى ئەردۆغان بۆ لاى جەهەپە لە سەردەمى دەينز بايكاڵ، سەرۆكى ئەو پارتە بە بۆنەى كردنەوەى بارەگاى نوێيان بوو.
كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆ بايەخێكى زۆرى هەيە، کە بەو هۆیەوە پارتى گەلى كۆمارى كۆبوونەوەى ئەمڕۆ فراکسيۆنى پەرلەمانى لە دواخست.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment