ناوی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بۆ هەڵبژاردن راگەیەندرا ئێران

نوچەنێت

ئەمڕۆ لیستی کاندیدا پەسەندکراو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران راگەیەندرا و ئەحمەدی نەژاد (سەرۆکۆماری پێشوو) شایستەبوونی قبووڵنەکراوە و رەتکراوەتەوە.

رۆژی شەممە (9/حوزەیران/2024) بی بی سی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لیستی کاندیدە پەسەندکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران راگەیەندرا، کە بریتین لە: مستەفا پورمحەمەدی، سەعید جەلیلی، محەمەدباقر قالیباف، عەلیرەزا زاکانی، ئەمیرحوسێن قازی-زادە هاشمی، مەسعوود پزیشکیان.

هەروەها عەلی لاریجانی (سەرۆکی پێشووی پەرلەمان)، ئیسحاق جەهانگیری (جێگری یەکەمی حەسەن رووحانی) و مەحموود ئەحمەدی نژاد (سەرۆک کۆماری پێشوو) لەو کاندیدانەن کە بێبەش کران لە هەڵبژاردن. ئەنجومەنی چاودێری شایستەیی ئەوانی لە هەڵبژاردنی ساڵی سێ ساڵ پێش ئێستاشدا پەسند نەکرد.

پێشتر هادی تحان نەزیف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی چاودێری رایگەیاندبوو، "لیستی ناوی کاندیدە شایستەکان" رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی چاودێری دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەی کاندیدەکان بۆ خولی چواردەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەنجومەنی چاودێری تەواو بووە" و دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ ناوەکانی ئاشکرا دەکات، "رۆژی دواتر ھەڵمەتی کاندیدەکان دەستپێدەکات".

هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە 28ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

لە کۆتایی ناو تۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، 80 کەس خۆیان بۆ ئەو هەڵبژاردنەکە کاندید کرد، بەڵام بەشێکیان پێش ئەوەی ئەنجومەنی چاودێری بۆچوونی خۆی رابگەیەنێت کشانەوە.

دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەردا، بەپێی ماددەی 131ی دەستووری ئێران، دەبێت بە لایەنی زۆرەوە لە ماوەی 50 رۆژدا سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێردرێت.

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین