ئافرەتێکی گەنج خۆی سووتاند هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

شەوی ڕابردوو ئافرەتێکی گەنج لە شاری سلێمانی خۆی دەسووتێنێت و گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی.

شەوی (5/حوزەیران/2024) ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ لە سلێمانی، خۆی سووتاندووە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی هەبوونی کێشە لە گەڵ هاوسەرەکەی ئەم کارەی کردووە.

پۆلیسی سلێمانی، هیچ لێدوانێک لە بارەی سووتانی ئەم ئافرەتە نادات بەڵام بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئافرەتەکە لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە ودۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین