مه‌سرور بارزانى دووپات له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى هه‌رێم به‌ یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌كاته‌وه کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌ و دووپاتى له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به‌ یاساى بودجه‌ى عێراق كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ى نیسان مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگى سیاسى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كراوه‌.

مه‌سرور بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دووپاتى له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 كردووه‌ته‌وه‌، " داواشی کرد لە بەرامبەردا، حکومەتی فیدراڵی پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی شایستە داراییەکان جێبەجێ بکات کە دە مانگ دەبێت، حکومەتی فیدراڵی، هیچ بەشە مووچەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە"

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ نوێنه‌رانى وڵاتانى یه‌كێـتى ئه‌وروپا، هیواى ئه‌وه‌ى خواستووه‌ په‌سه‌ندكردنى یاساى بودجه‌ ببێته‌ ده‌ستپێكێكى باش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى تر به‌ شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، "بە تایبەتی جێبەجێکردنی ماددەی 140 و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە کاریگەرییەکی ئەرێنی لە سەر سەقامگیریی و ئاسایش و ئارامیی عێراق دەبێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین