نوێترین زانیاریی لەبارەى گیان لەدەستدانى پۆلیسێکى کەرکووک کوردستانی

نوچەنێت

لە پارێزگاى کەرکووک دوو کەس تەقە ئۆتۆمبێلێکى پۆلیسى فریاکەوتنى ئەو شارە دەکەن، بەو هۆیەوە پۆلیسێک دەکوژرێت و یەکێکى دیکە بریندار دەبێت.

ئەمڕۆ هەینى (حەوتى حوزەیران/2024) لە بازاڕى مەزادخانەى کەرکووک دوو کەس کە ماتۆڕ سکیلیان پێ بووە، تەقە خاڵێکى پشکنینى پۆلیسى فریاکەوتنى کەرکووک دەکەن، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس دەبنە قوربانى.

بەپێى زانیارییەکان ماتۆڕسكیلێك کاتێ گەیشتۆتە خاڵى پشکنین داواى لێکراوە بوەستێ، بەڵام نەوەستاوە و تەقەى لە پۆلیسەکان کردووە.

دواى دەستپێکردنى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، توانراوە پاش چەند کاتژمێرێک هەردوو تاوانبارەکە دەستگیر بکەن، یەکێک لە تاوانبارەکان بە بریندارى کەوتۆتە دەست پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانى کەرکووک.

ئەو پۆلیسەى گیانى لەدەستداوە ناوى (ئەرکان عەلى)یە و برایەکى لە  بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى کەرکووک ئەفسەرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین