کچێک بە کوژراوی گەیەندرایە نەخۆشخانە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

شەوی رابردوو لە ناحیەی (عوزێم)کچێکی گەنج بە چەک کوژراوە، بە گوتەی باوکی کچەکە “خۆی کووشتووە".

شەوی ڕابردوو(5/حوزەیران/2024) پیاوێک تەرمی کچەکەی دەباتە نەخۆشخانە، کە دوو گولە بەر سەری کەوتووە. بە پۆلیسی نەخۆشخانەی ڕاگەیاندووە کە "خۆی کووشتووە".  

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی ناحیەی عوزێم، کاتێک باوکەکە کچەکەی بردووەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە، بە پۆلیسی گوتووە"کچەکەم باری دەروونی تەواو نەبووەو خۆی خۆی کووشتووە". ئێستا تەرمی کچەکە ڕەوانەی دادپزیشکی بەعقوبەکراوە و لێکۆڵینەوە لەو تاوانە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین