دادگاى دەستوورى كۆمەڵێك دەسەڵاتى ئەردۆغان هەڵدەوەشێنێتەوە تورکیە

نوچە نێت

دادگاى دەستوورى توركيا كۆمەڵێك دەسەڵاتى رەجەب تەيب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى وڵاتەكەى هەڵوەشاندەوە، بە پاساوى ئەوەى ئەو جۆرە دەسەڵاتە دەستوەردانە لە سەربەخۆيى دامەزراوەكانى دەوڵەت.م

رۆژى سێشەممە (چوارى حوزەيران/2024) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاوى كردەوە، دادگاى دەستوورى توركيا بەگوێرەى هەموارى مانگى تشرينى دووەمى (2017) كە لە ساڵى (2018) خرايە بوارى جێبەجێكردن لە بڕيارێكدا كە لە (482) لاپەڕە پێكهاتووە لە رۆژنامەى فەرمى توركيا بڵاوكرايەوە دادگا بە هەموارى ياساى (703) كە لە دووى تەمووزى (2018) خرايە بوارى جێبەجێكردن دەسەڵاتێكى فراوانى دا بە سەرۆك كۆمارلە دياريكردن و لادان، سەربەخۆى بانكى ناوەندى هەڵوەشاندەوە، زانكۆكانى خستە ژێر دەسەڵاتى سەرۆك كۆمار، ئەو بڕيارانەى دادگا لەسەر داوايەكى پارتى گەلى كۆمارى دژ بە ئەردۆغان دادگا زۆربەى دەسەڵاتەكانى هەڵوەشاندەوە.

لە ياساى هەمواركراو دياريكردنى سەرۆكى زانكۆ درابوو بە سەرۆك كۆمار، بەڵام لەو بڕيارە تازە دياريكردنى سەرۆك كۆمارى بە رێوڕەسمى سەرۆكايەتى نابێت. 

لە (2021) كاتێك ئەردۆغان سەرۆكى زانكۆى بۆسفۆرى ديارى كرد، ناڕەزايى توندى قوتابيانى لێكەوتەوە، كە تا ئێستا ناڕەزاييەكان بەردەوامە.

دادگاى دەستوورى رێساى دياريكردنى سەرجەم زانكۆكانى لەلايەن سەرۆك كۆمارەوە لە رێگەى دياريكردنى كانديد هەڵوەشاندەوە، جەختيش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو كارە لەسەر پێشنيارى ئەنجوومەنى ئەميندارانى زانكۆ دەبێت، هەروەك مەرجەكانى دياريكردن و ماوەى مانەوەى لەپۆستەكەشى لادرا.

لەسەر ئەم بنەمايە دادگا دانانى حەوت سەرۆكى حەوت ئەندامى ئەنجوومەنى خوێندنى باڵاى كە ژمارەيان (21) ئەندامە هەڵوەشاندەوە.دادگاى دەستوورى گۆڕينى سەرۆكى بانكى ناوەندى پێش كۆتاييهاتنى وادەكەى و دياريكردنى جێگرەكەى و درێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكايەتييەكەى بە رێوڕەسمى سەرۆكايەتى هەڵوەشاندەوە.

لە بەشێكى ديكەى لێسەندنەوەى دەسەڵاتەكان دادگاى دەستوورى بريارى دياريكردنى والى شارەكان جێگرەوەيانى هەڵوەشاندەوە، بەو مەرجەى كە شەش ساڵ لە پۆستەكەى دابێت.

يەكێكى ديكە لە بڕيارەكانى دادگاى دەستوورى دياريكردنى ساڵى خزمەتى فەرمانبەرى بۆ (65) ساڵ هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بە گوێرەى (70)ى دەستوورى توركيا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین