جێگرى سەرۆکى پەرلەمان: مووچەى فەرمانبەران گرەنتى کراوە کوردستانی

نوچە نێت

د.شاخةوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، دەشڵێت، "بودجەکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی گەرەنتی کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (سێى حوزەیران/2024) جێگرى سەرۆکى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە رووداوى رایگەیاند،خشتەی بودجەی (2024)ی عێراق بە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رەوانەی پەرلەمان کراوە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، "شەوی رابردوو کێشە کەوتە نێوان سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ بۆ نەهێشتنی ئەو کێشەیە کۆبوونەوەیەکمان رێکخست، بۆئەوەی بە یەکدەنگی بێنە نێو هۆڵی پەرلەمان، لە کۆبوونەوەکەدا کۆدەنگییەکمان دروستکرد بۆئەوەی دەستکاریی خشتەکانی بودجە نەکرێت و هەر بەم شێوەیەی حکومەت ناردوویەتی، پەسند بکرێت."

د. شاخەوان عەبدوڵڵا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، "لە بودجەی (2024)ى عێراق گەرەنتیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە و لە خەرجیی فیعلی جیاکراوەتەوە، ئەوەی ماوەتەوە لەسەر حکومەت، پابەندبوونە بەو خشتانەی کە خۆی ناردوویەتی و ئەگەر بیانوویەک هەبێت کە لە شوێنێک پێویستیمان بە بڕە پارەیەک هەبێت بۆ بابەتەکانی خانەنشینی و پاداشتی کارمەندان، سەرۆکوەزیران دەسەڵاتی گواستنەوەی دوو ترلیۆن دیناری هەیە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان."

بودجەى عێراق بۆ (2024) زیاتر لە (211) تریلیۆن دینارە، کە نزیکەى (12) تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى (2023) زیاتر بووە. لەو بڕە پارەیە (20.9) تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە بۆ ساڵێک، کە نۆ ترلیۆن و (55) ملیار دینارى بۆ مووچەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین