ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایدەگەیێنێت، "سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی (90) کیلۆ حەبی هۆشبەریش لەجۆری ترامادۆل دەستی بەسەرداگیرا."

ئەمڕۆ دووشەممە (سێى حوزەیران/2024) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، "لە ڕێکەوتی 24ـی5ـی 2024 تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی مووسڵ، لەچالاکیەکدا توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری گواستنەوەو بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات هەر لەم چالاکییەدا بڕی (90 کیلۆ گرام) حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچکەی زاخۆ دەستی بەسەردا گیرا."

هەروەها لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە ئێستادا هەر سێ تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان ".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین