خامنەیی: گەردەلوولی ئەقسا لە ناوچەکە پێویست بوو ئێران

نوچەنێت

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئۆپەراسیۆنی 7ی ئۆکتۆبەر، کە بە "گەردەلولی ئەقسا" ناسراوە پێویستی هەبوو و داوا لە فەلەستینییەکان دەکات سازش نەکەن.

رۆژی دووشەممە (3/حوزەیران/2024) العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە میانەی گوتارێکدا لە شوێنی ناشتنی رووحوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی رایگەیاند: کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ئۆپەراسیۆنی (حەماس بۆ سەر ئیسرائیل) بەناوی "گەردەلولی ئەقسا" هەبوو و ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاتی خۆیدا روویدا.

خامنەیی بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی خومەینی، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ داوای لە فەلەستینییەکان دەکات، کە لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە غەززە دانوستان نەکەن.

خامنەیی لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا دەڵێت "دڵ بە دانوستانەکانی سازشکردن نەبەستن".

بەگوێرەی ئەو ئامارە فەرمییەکانی ئیسرائیل، لە هێرشی حەماس بۆ سەر شارۆچکەکانی ئیسرائیل، لە دەورووبەری کەرتی غەززە، هەزار و 400 کەس کوژراون و سەدان کەسیش برینداربوون.

هەر بەپێی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل، لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا 252 کەس لەلایەن حەماسەوە بە بارمتە گیراون و 121 کەسیان تا ئێستا لە کەرتی غەززە دیلن.

لە لایەکی ترەوە بە پێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، کە رۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە، کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کە لە کاردانەوە بە هێرشی حەماس دەستی پێکردووە، بۆ 36 هەزار و 379 کەس بەرز بووەتەوە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین