تورکیا: هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای کوردستان قبووڵ ناکەین  شیکاری

تایبەت بە نوچەنێت:

ئا: دنیا ئەحمەد

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بە هەڵبژاردنی باکووری سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان) رایگەیاند، "دەستپێشخەری پەیەدە بۆ هەڵبژاردنی رۆژئاوای کوردستان لەلای تورکیاوە قبووڵکراو نییە،  هەرگیز ڕێگە نادەین بەهیچ جۆرە تاوانێک کە زیان بە ئاسایشی تورکیا بگەیێنێت و وە بە پێچەوانەی یەکپارچەیی خاکی دراوسێکانمان بێت." 

 یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بەشداری لە ڕێوڕەسمێکى سەربازییدا، بە بەشداری (45) وڵات، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سووریا رایگەیاند، هەرگیز رێگە بە هەوڵەکانی پەکەکە و پەیەدە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نادەین و ئەم هەنگاوە قبووڵکراو نییە. 

پەکەکە گوندەکانی باکووری کوردستانی چۆڵکردووە

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهەمان خێرایی ئۆپەراسیۆنەکانمان، کە لە باکووری عێراق (هەرێمى کوردستان) بەردەوامە، چەندین ساڵە عێراق پەکەکەی وەک ڕێکخراوی تیرۆرستی نەناساندووە و لەم دواییانەش وەک رێکخراوێکی قەدەغەکراو ناساندی، بۆ یەکمجاریشە بەتەنیا لەبەر تورکیانا بەڵکو وەک کێشیەک بۆسەر خاکەکەی پەکەکە دەبینێت، ئەم هەنگاوانەی لەنێوان تورکیا و عێراق نراوە وەک خاڵێکی وەچەرخان لەنێوان پەیوەندییەکانمانەوە دەبینین، زانیاریمان هەیە پەکەکە (800) گوندی باکووری کوردستانی چۆڵکردووە." 

ئامادەکارییەکانی پەکەکە لە هەڵبژاردنەکانی سووریا

گولەر سەبارەت بە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای کوردستان نیگەرانیی خۆی راگەیاند و دەڵێت، "ئەگەر سەیری یەکپارچەیی سووریا بکەین هەر لە سەرەتاوە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەکە قبووڵکراو نییە، پێمانوایە هەڵبژاردنەکان کاریگەریی خراپیان لەسەر  ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە دەبێت و هەربۆیەش دەمەوێت بڵێم هەرگیز ڕێگە بە هیچ هەوڵێکی پەکەکە و پەیەدە نادەین، زیان لە یەکپارچەیی  و ئاسایشی دراوسێکەمان بدەن." 

پیلانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا 

وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پەیەدە گوتی، "ئەو کارە هاوبەشیانەی ئەمریکا لەگەڵ پەیەدە و پەکەکە وەک هاوپەیمانییەکی ئێمە کارێکی نە گونجاوە، ئەوەی ئەنجامی دەدات یەکپارچەیی خاکی عێراق و سووریای دراوسێمان دەخاتە مەترسییەکی گەورە، ئەمریکا ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش نییە لەم ناوچانە، کە هاوکاری ئەم ڕێکخراوانە دەکات و دەبێت هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانەکان بکا هەمووکات ئامادەیی خۆشمان پیشانداوا و خاکی سووریامان لە دەستی داعش رزگار کرد بەشداری شەری داعشیشمان کردووە." 

گفتوگۆکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا لەگەڵ ڕژێمی سووریا 

سەبارەت بە دانوستاندنی تورکیا لەگەڵ رژێمى سووریا لەسەر هەڵبژاردنەکانى ئەو وڵاتە وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، "تەنیا ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجامدراوە لە ئەستانە لە نێوان تورکیا و سووریا و ئێران و رووسیا بووە، ئامانجمانە هەڵبژاردنێکی ئازاد لە سووریا بەرێوەبچێت، لەسەر بنەمای بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەسەندکردنی دەستوورێکی پتەو، ئێمە تاوەکو ئاسایشی سنوورەکانی وڵاتەکەمان مسۆگەر نەکەین، ناکشێینەوە لە خاکی سووریا، بۆ هەر پاڵپشتییەک ئامادەین بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخى ئەمنی لە سووریا، هەروەها هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم رێکخراوانە لەم ناوچانە بۆشایی دەسەڵاتداری ڕژێمە، ئەگەر دەسەڵاتیان هەبووایە دۆخەکە نەدەگەیشتە ئەم ئاستەی ئێستا." 

مەرجەکانی تورکیا بۆ کشانەوەیان لە رۆژئاوای کوردستان 

گولەر لە قسەکانیدا ئاماژەی بە چەند خاڵێک کرد بۆ کشانەوەی سووپاکەیان لە سووریا و جەخت لەوە دەکاتەوە کە، "دەبێت هەڵبژاردنێکی ئازاد ئەنجام بدرێت، هەروەها دەستوورێکی گشتگیر پەیڕەو بکرێت و دڵنیابوون لە ئاسایشی سووریا و نەبوونی هەڕەشە بۆ سەر سنوورەکانیان. 

وەزیری بەرگریی تورکیا راشیگەیاند کە لە ئێستادا هیچ ئامادەکارییەک نییە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ، بەڵام دەشڵێت، ئەگەر پێویست بکا هەمیشە سوپاکەیان ئامادەیە. 

سەرچاوە: ماڵپەری میللەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین