پارتى بۆ یەکێتى: ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین کوردستانی

نوچەنێت

یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان ئەمڕۆ (49) ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا تێدەپەڕێ. مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەیامێکدا بۆ ئەو حیزبە دەڵێت، "ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین."

ئەمڕۆ شەممە (یەکى حوزەیران/2024) پارتى دیوکراتى کوردستان بە بۆنەى (49) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى سەرۆک و لایەنگرانى ئەو حیزبە کرد و دەڵێت، "جەخت دەکەینەوە لە کارکردن شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی."

 هەروەها پارتى لە پەیامەکەى دەشڵێت، "بە بۆنەی (49)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".

لە پەیامەکەى مەکتەبی سیاسیی پارتی دا ئەوەش هاتووە، "ھەماھەنگی، تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین