پارتى ديموكراتى كوردستان پيرۆزبايى لە يەكێتى دەكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (يەكى حوزەيران/2024) پارتى ديموكراتى كوردستان پەيامێكى ئاراستەى يەكێتى كرد، لە پەيامەكە جەخت لەسەر پاراستنى دەستكەوتەكانى گەلى كورد دەكاتەوە.
دەقی پەیامهكهی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
بەڕێز- بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە بۆنەی(49)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
1ی حوزەیرانی 2024
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment