دایکی میشێل ئۆباما کۆچی دواییکرد هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

میشێل ئۆباما، ھاوسەری باراک ئۆباما، کۆچی دوایی دایکی (ماریا ڕۆبنسن) لە تەمەنی 86 ساڵیدا ڕاگەیاند.

میشێل ئۆباما، ھاوسەری باراک ئۆباما، یەکەم سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکی، بە ڕەگەز ئەفریقایی بوو لە ساڵی 2008، یەکەم سەرۆکی ئەمریکی ڕەشپێست بوو. کاتێک کە بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا، لە زۆربەی مانشێتی ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەمریکا نووسرا "شۆڕشی بەبێ خوێن ڕشتن".

میشێل ئۆباما، لە کتێبی یادەوەرییەکانی (پێگەیشتن) دەڵێت: دایکم پاڵپشتی من و براکەم و خێزانەکەمانە، هەمیشە پاڵپشتمە، چونکە بە درێژایی هەشت ساڵ ژیان لە کۆشکی سپی، ئەو هاوکار و مایەی پشت پێ بەستنی ئێمە بوو".

هەروەها بۆ مەرگی دایکیشی نووسیویەتی"پاڵپشتێکی خێزانەکامانمان لە دەستدا، دایکم ماریا ڕۆبنسن پشتی من بوو، لە کاتی پێویستدا هەمیشە لە لام بوو".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین