ئیمارات هاوردەکردنی نەوتی لە عیراقەوە زیاد کردووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیایەکی بواری وزە ڕایگەیاند، لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا ئیمارات هاوردەکردنی نەوتی سووتەمەنی لە عیراقەوە بۆ وڵاتەکەی زیاد کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە (30/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، کۆمپانیای کپلەر کە کۆمپانیایەکی بەدواداچوونی وزەیە ڕایگەیاند، "ئیمارات هاوردەکردنی نەوتی سووتەمەنی لە عێراقەوە زیاد کردووە، بە ڕادەیەک  هاوردەکردنەکە تەنیا لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە (800) هەزار بەرمیل نەوتی سووتەمەنی بووە".

لە بەیاننامەیەکی کۆمپانیاکەدا هاتووە، "کۆگاکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە ئیمارات زیادی کردووە، ئەم وڵاتە بەنیازە هاوردەکردنی سووتەمەنی بەرز بکاتەوە".

بە گوێرەی ئەم داتایانەی کۆمپانیای کپلەر بلاویکردووەتەوە، "کۆی هاوردەکردنی نەوتی ئەبوزەبی لەم ماوە دیاریکراوەدا گەیشتووەتە (2.47) ملیۆن بەرمیل، (712) هەزار بەرمیل لە ئێرانەوە، (661) هەزار بەرمیل لە ڕوسیاوە، (889) هەزار بەرمیل لە عێراق و (212) هەزار بەرمیل لە پاکستانەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین