ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر سووریا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەڕاستی وڵاتەکەیان گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاووڵاتیانی سڤیلی لێکەوتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (30/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، میدیاکانی سووریا باس لەوە دەکەن، "شەوی ڕابردوو (29/5/2024) ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوەڕاستی سووریا و شاری بانیاس بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا، (10) هاووڵاتی تر بریندار بوون".

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە، "بەرگری ئاسمانی سووریا ڕێگرییان لە هێڕشەکە کردووە و ئامانجەکە بە تەواوی نەپێکێندراوە و ئیسرائیل لیدوانی فەرمی لە بارەیەوە نەداوە".

دوای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر سووریا دەستپێکردووە، بەردەوام دووپاتی ئەوە دەکەنەوە هێرشەکانمان بەردەوامی دەبێت و دژی هەر پاڵپشتی و هاوکارییەکای وڵاتان دەوەستینەوە کە بۆ فەلەستین ئەنجامی دەدەن.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین