سێ دەوڵەت بەفەرمى پشتیوانى لە دەوڵەتى فەلەستین دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هەریەکە لە وڵاتانی ئێرلەندا، ئیسپانیا و نەرویج بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین نا و داوای پاڵپشتی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە (28/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، سەرەڕای هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە بڕیارێکی گرنگدا، "ئێرلەندا، ئیسپانیا و نەرویج دانیان نا بە دەوڵەتی فەلەستین و داوا دەکەن وڵاتانی تریش بڕیاری لەو شێوەیە بدەن".

پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، "بڕیارەکەمان لە پێناوی گەیشتنە بە ئاشتی و تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی دەرفەت بڕەخسێنێت بۆ بەرەو پێشچوونی هەنگاوەکان و گەیشتن بە چارەسەر بۆ داهاتوو. دانمان نا بە دەوڵەتێکی یەکگرتوو بۆ فەلەستین".

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا جەختی لەوە کردەوە، "لە (193) وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان (146) وڵات دانی ناوە بە دەوڵەتی فەلەستیندا".

سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "کۆتایی هێنان بە جەنگ گرنگە و دەمانەوێت ئاشتی ببینین، ئەم هەنگاوەمان بە دڵنیاییەوە کاریگەری خۆی هەیە بۆ فەراهەم کردنی ئاشتی یەکجارەکی".

بەڕیتانیا و ئوسترالیا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد بیر لە بڕیارێکی لەم شیوەیە دەکەینەوە و داهاتوو باشتر دۆخەکەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، هەروەها سلۆڤینیاش هەوڵەکانی بۆ ئەم پرسە زیاتر کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین