ژنە چالاکوانێکی کورد مانی لە خواردن گرتووە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە چالاکوانێکی کورد، لە ڕێگەی ڕۆیشتنی بۆ ئەوروپا ماوەی پێنج مانگە دەست بەسەرکراوە، بەهۆی ڕاگرتنی زۆری لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرتووە.

ڕۆژی دووشەممە(27/ئایار/2024) مەیسون مەجیدی، ژنە چالاکوانێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات نزیکەی پێنج مانگە لە بەندیخانەیەکی وڵاتی ئیتاڵیا، کە ویستوویەتی لە ڕێگەی ئەم وڵاتەوە بگاتە ئەوروپا دەست بەسەرکراوە.

مەیسون مەجیدی، لە هەرێمی کوردستان دەژیا و پەنابەری سیاسی بوو، بەڵام بە گوتەی هاوڕێكانی "هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەسەربووە" بەم هۆیەوە ناچاربووە هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵێت و ڕووبکاتە ئەوروپا. ماوەی پێنج مانگە لە وڵاتی ئیتاڵیا زیندانیکراوە، بەهۆی ئەوەی ئازادناکرێت و چارەنووسی ناڕوونە مانی لە خواردن گرتووە. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) نووسیویەتی " ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ مەیسون مەجیدی، تا ئێستا  نەسەلمێندراوە.  بەپێی یاساکانی ئیتاڵیا لە ئەگەری نەسەلماندنی تۆمەت ، بەندکراو دەتوانێ تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییکردن لە بەندیخانە بێنێت و بنێردرێتە دەرەوەی بەندیخانە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین