سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جنين پلاسخارت دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک بارزانى بەبۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکەکانى، سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی جنین پلاسخارت دەکات، پێزانینی بۆ "ئەو ڕۆڵە باشە هەبوو كە لە ماوەی كاركردنی لە عێراقدا بە مەبەستی یارمەتیدانی سەقامگیریی عێراق" دەربڕى.

ڕۆژی سێشەممە (28/ئایار/2024) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كرد، كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو.

بارەگاى بارزانى دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوخۆی هەرێمی كوردستان" كرا.

هاوکات سەرۆک بارزانی "سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی خاتوو جنین پلاسخارتی كرد و پێزانینی بۆ ئەو ڕۆڵە باشە هەبوو كە لە ماوەی كاركردنی لە عێراقدا بە مەبەستی یارمەتیدانی سەقامگیریی عێراق و لەیەك نزیككردنەوەی لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشەكان گێڕاویەتی و هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین