دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بەردەوامە ئێران

نوچەنێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوای گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت "دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن نەوەستاوە".

رۆژی دووشەممە (27/ئایار/2024) العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و لایەنی ئەمریکایی لە پێوەندی لەگەڵ دانوستانەکان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان، هەمیشە بەردەوام بووە و پچڕانی نەبووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت، ئەم پەیوەندییانە تەرکیزیان لەسەر پرسی دانوستانی ئەتۆمی و هەڵگرتنی گەمارۆکانە و هەرگیز لەم چوارچێوەیە دەرنەچووە.

کەنعانی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک سەبارەت بە هەواڵی نافەرمی رادەستکردنی دانوستانی دۆسیەی ئەتۆمی بە شەمخانی، گوتی "شاندی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکان بە هاوئاهەنگی و لەگەڵ دامودەزگاکانی باڵای حکومەت ئەم دانوستانەیان بەرەوپێش بردووە و لەم چوارچێوەیەدا "هەموو تواناکانی ناو حکومەت بەکارهێنراون".

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە هەڵبژاردنی عەلی باقری کنی، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانەکانی پەیوەست بە بوژانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام لە ڤییەنا، وەک وەزیری دەرەوە (بە وەکالەت) و رایگەیاند: لە رێکار و هەیکەلی دانوستانی ناڕاستەوخۆ و نێوەندگیر، لە چوارچێوەی دانوستانەکان بۆ هەڵگرتنی سزاکان و بە ئامانجی گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە (بەرجام)، هیچ گۆڕانکارییەک نەکراوە و بەم رێکار لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان لەم بوارە بەردەوام دەبین.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین