عێراقچی: هەڕەشەی ئەتۆمیییەکانی ئیسرائیل هاوکێشە ئەمنییەکان لە ناوچەکە تێک دەدات
نوچەنێت
رۆژی دووشەممە (27/ئایار/2024) بی بی سی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، سکرتێری ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی پێشووی دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران، لە کۆنفرانسێکدا لە قەتەر رایگەیاندووە "هەڕەشەی ئەتۆمی ئیسرائیل دەتوانێت هاوکێشە ئەمنییەکان لە ناوچەکە تێک بدات و وڵاتانی ناوچە ناچار بکات پێداچوونەوە بە لێکدانەوەی ئەمنی و سیاسەتی ئەتۆمی خۆیان بکەن.
عێراقچی دەشڵێت، ئیسرائیل پێشتر لەوەی بۆمبی ئەتۆمی هەیە نە پشتڕاست و نە رەتی نەکردۆتەوە، هەروەها سیاسەتی ناڕوونی ستراتیژیی گرتبووەبەر، بەڵام ئێستا ناچار بوو لەو سیاسەتە ناڕوونە دەربچێت.
سکرتێری ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران، پێوایە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی راداری ئێران لە نزیک دامەزراوەیەکی ئەتۆمی لە ئیسفەهان، کە هەرچەند بەرپەرچ درایەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە، کە لە بابەتی ئەتۆمی دەستی هەبێت دەتوانێت تا چەند مەترسیدار بێت.
ئێران هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئاشتیانەیە، بەڵام لە چەند مانگی رابردوو بە تایبەتی لە گرژیی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەرپرسانی ئێران ئەگەری پێداچوونەوەیان بە سیاسەتی ئەتۆمی وڵاتەکەیان خستەڕوو.
لە چەند هەفتەی رابردوو، ئەحمەد حەق-تەلەت، فەرماندەی هێزی پاراستن و ئاسایشی ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران، هۆشداریی ئەوەی داوە، کە ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت بە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان فشار بخاتە سەر ئێران، ئەوا "پێداچوونەوە" لە سیاسەتی ئەتۆمیدا "ئەگەری زۆرە".
عەلی ئەکبەر ساڵحی، وەزیری پێشووی دەرەوە و سەرۆکی پێشووی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران-یش گوتبووی "کە ئێران پێداویستی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەیە".
پێشتریش مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعات لە کابینەی حکومەتی حەسەن روحانی رایگەیاندبوو، ئەگەری پێداچوونەوە لە فەتوای عەلی خامنەیی بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان، هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئارادایە.
رافائل گەڕووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێشتر رایگەیاندبوو، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران روونیبکەنەوە، کە چییان هەیە. هۆشداریشی دابوو، کە ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی پێویستی لەبەردەستە کە بتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت، بەڵام ئەمە بە مانای توانای بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە چەکانە نییە.
ئێران دەڵێت، بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی سزا ئەتۆمییەکان، ئەم وڵاتە بە پشکنینی زیاتر و هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پابەند نییە، کە لەم رێککەوتنەدا ئاماژەی پێکراوە، بەڵام بە پێی رێککەتنی دوولایەن هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی دەکات.
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment