شازادەی سعودیە سەردانی ئێران دەکات ئێران

نوچەنێت

رۆژنامەی "رای الیوم" پەیوەندی تەلەفۆنی ئەم دواییەی شازادەی جێنشینی سعودیە لەگەڵ محەمەد موخبر سەرۆکی کۆماری بەوەکالەتی ئێران شیدەکاتەوە و دەپرسێت، ئایا ریاز زیاتر روو لە تاران و بەرەی خۆڕاگری دەکات؟

رۆژی یەکشەممە (26/ئایار/2024) هەمشەهری ئۆنلاین لە هەواڵێدا بڵاویکردەوە، رۆژنامەی "رای الیوم" نوسیویەتی، بە ئاماژە بە ئەگەری سەردانی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ ئێران، بەپێی ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا) سەبارەت بە سەردانەکەی بن سەلمان؛ دوای قبووڵکردنی بانگهێشتنامە و بانگهێشتکردنی لایەنی بەرانبەر، هەروەها رایگەیاند"محەمەد موخبر"، سەرۆک کۆماری بەوەکالەتی ئێران، سەردانی ریاز دەکات.

ئەم رۆژنامەیە دەڵێت، راگەیاندنی ئەم گەشتە ئەگەرییە هاوکاتە لەگەڵ ئەوە باسکرا، کە تەلئەبیب بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە لە چوارچێوەی مەرجی ئەم دواییەی ریاز دژی وەستایەوە. لەم بارودۆخەدا پرسیارگەلێک هاتۆتە ئاراوە، کە ئایا ریاز زیاتر روو لە تاران و هاوپەیمانەکانی لە بەرەی خۆڕاگری- بە تایبەت لە سایەی بەردەوامی بەرخۆدانی فەلەستینییەکان لە غەززە و هەستی جیهانی ئیسلامی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل و رەتکردنەوەی لەلایەن رۆژئاوا و بڕیاری دەستگیرکردنی سەرکردەکانی ئەم ئەو حکومەتە بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و جینۆساید، دەکات.

سەرۆکی کۆماری بەوەکالەتی ئێران، لە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەم دواییەی شازادەی جێنشینی سعودیە، سوپاسی شازادەی کردووە بۆ بڕیاری باشی پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی و جەختی لە بانگهێشتی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران بۆ سەردانی (بن سەلمان) بۆ تاران کردۆتەوە.

موخبر گوتوویەتی، وەک چۆن سەرۆک کۆچکردوومان پێشتر بەڕێزتانی بانگهێشت کردبوو بۆ سەردانی ئێران، دیسان بانگهێشتتان دەکەم سەردانی وڵاتی دۆست برای خۆتان سەردان بکەن.

بن سەلمان وێڕای قبوڵکردنی ئەم بانگهێشتە، هاوکات بانگهێشتی سەرۆکی بە وەکالەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد سەردانی سعودیە بکات.

سەرچاوە: هەمشەهری ئۆنلاین

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین