فەرماندەکانی سوپای پاسداران لەگەڵ نوێنەرانی میلیشیاکانی بەرەی خۆڕاگری کۆدەبنەوە ئێران

نوچەنێت

نوێنەرانی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران (بەرەی خۆڕاگری) لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە تاران کۆبوونەتەوە و دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن.

رۆژی پێنجشەممە (23/ئایار/2024) العربیە لە هەواڵێدا بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵی "فارس" بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک رایگەیاندووە، فەرماندەکانی سوپای پاسداران لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە ناسراون بە "خۆڕاگری ئیسلامی" بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، هاتبوونە تاران لە رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک لە تاران بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی فارس، لەم کۆبوونەوەیەدا ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی گشتی هێزی قودس، محمد سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، نوێنەرانی حەماس، جیهادی ئیسلامی، بەرەی جەماوەر بۆ رزگاری فەلەستین، حزبوڵڵا، حوسییەکان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەشدارییان لەم کۆبوونەوەیەدا کردووە.

ئەم ئاژانسە هەروەها نووسیویەتی "فەرماندەکانی بەرەی خۆڕاگری، دوای بەشداریکردنیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی رەئیسی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کردووە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین