سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا سەرژمێری سەرتاسەری نیشتمانیی لە عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە (23/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەزهەر ڕوبەیعی، جێگری وەزیری پڵاندانی عێراق ڕایگەیاند، "شەش مانگی تر سەرژمێری دانیشتووان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

بە مەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێری نیشتمانی بڕیارە حکومەتی عێراق (300) ملیار دینار تەرخان بکات، لەم بڕە داراییە (38) ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت. لەم سەرژمیرییەدا هیچ جیاوازییەک ناکرێت لە نێوان نەتەوە، ئایین، ڕەگەز و هیچ لایەنێکی تر.

بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، "لە (2023) ژمارەی دانیشتوانی عێراق (43) ملیۆن هاووڵاتی بوو، چاوەڕوان دەکڕیت ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە بگاتە (48) ملیۆن هاووڵاتی تا (2028).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین