وەزیری دەرەوەی نەرویج: ناتەنیاهۆ سەردانی وڵاتەکەمان بکات دەستگیرى دەکەین
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (22/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "وەک یەکەم وڵات نەرویج ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستگیرکردنی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یۆواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەی نیشاندا ئەگەر فەرمانی دادگای نێودەوڵەتی هەبێت و سەردانی ئەو وڵاتە بکەن".
لەم بارەوەیە ڕۆژنامەیەکی نەرویجی ڕایگەیاند، "لە ئەگەری هەبوونی فەرمانی دادگای نێودەوڵەتی سەردانیکردنی ناتەنیاهۆ بۆ نەرویج، بە دڵنیاییەوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستگیر دەکریت".
پێشتر داوا لە دادگای نیودەوڵەتیی تاوان کرابوو فەرمانی دەستگیر کردن بۆ هەریەک لە ناتەنیاهۆ و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و چەند سەرکردەیەکی حەماس دەربکرێت. ئەگەر دادگاکە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەربکات (124) وڵاتی ئەندام لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان لە توانایاندا دەبێت ئەگەر سەردانی وڵاتەکانیان بکەن دەستگیریان بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment