شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداریى پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (21ئایار/2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاوێکردەوە "شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداریى پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كات."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "بۆ به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕه‌ئیسى و یاوه‌رانى، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ پێك دێت، سه‌ردانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌ن."

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (19-5-2024) هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری كۆچكردووی ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە، سەرجەمى سەرنشینانى هێلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین