مەسرور بارزانى سەردانى کۆنسوڵخانەى ئێران دەکات کوردستانی

نوچەنێت

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، بەشداریى لە پرسەی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان کرد و ڕاگەیاند، "چاوەڕێی سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێرانمان بۆ هەولێر دەکرد."

 

 

ڕۆژى سێشەممە (21/ئایار/2024) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ گەیاندنى سەرەخۆشى هەرێمى کورددستان بە حکومەت و خەڵکى ئێران، سەردانى کۆنسوڵخانەى گشتیى ئێرانى لە هەولێر کرد.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دواى بەشداریکردن لە پرسەى سەرۆک کۆمارى ئێران بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی هاوخەمیی خۆمان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاراستەی ڕابەرایەتی، سەرۆکایەتی، حکوومەت و گەلی ئێران بکەین و هیوداراین ئەمە دوا ناخۆشی گەلی ئێران بێت".

مەسرور بارزانى ئاماژەى بەوەش کرد، کە ئەوان چاوەڕێ بوون "دوای چەند ڕۆژێکی دیکە پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری ئێران بکەین بۆ هەولێر لە چوارچێوەی ئەو سەردانەی بەنیاز بوو بۆ عێراق بیکات، بەڵام بەداخەوە ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە هاتە پێشەوە کە بووە هۆی گیان سپاردنی بەڕێزان سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و هەموو هاوڕێیانیان. ڕووداوەکە دڵگران و نیگەرانی کردین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین