سەرۆک بارزانی: دۆخى عێراق پێویستى بە چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیھاتنی سەقامگیری هەیە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق کۆبووەوە و ھەردوولا ھاوڕان لەسەر تێپەڕاندنی ئالنگارییە سیاسییەکان.

ڕۆژی سێشەممە (21/ئایار/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خالد ئەسەدی جێگری سکرتێری گشتیی حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق کرد.

بەپێی ڕاگەییێندراوی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیھاتنی سەقامگیری و تەبایی ئاڵۆگۆڕ" کرا.

ھاوکات ھەردوولا جەختیان لە "ھەماھەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ھەڕەشە و ئالنگارییەکان و پێویستیی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی نێوان پێکھاتە و لایەنە عێراقییەکان کرایەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین