خامنەیی پێنج رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند ئێران

نوچەنێت

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دوای کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران پێنج رۆژ ماتەمینی گشتی لە ئێران راگەیاند و جێگیرەوەشی بۆ دیاری کرد.

رۆژی دووشەممە (20/ئایار/2024) العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە،عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی، دوای گیانلەدەستانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران پێنج رۆژ ماتەمینی گشتی لە ئێران راگەیاند.هەروەها محەممەد موخبەر، جێگری یەکەمی رەئیسی، وەک دەستەبەری سەرۆکایەتی دیاری کرد.

ئەمڕۆ رێبەری کۆماری ئیسلامی لە پەیامێکدا دەڵێت "موخبر بە پێی ماددەی 131ی دەستوور، لە پێگەی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردندایە (حکومەت) و پابەندە بەوەی کە لەگەڵ سەرۆکانی ئەنجومەنی دادوەری و پەرلەمان، بڕیاربدن بەلایەنی زۆرەوە لەماوەی 50 رۆژدا بۆ سەرۆکی نوێ هەڵبژێردرێت.

رەئیسی و شاندی یاوەری رۆژی رابردوو، لە رێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی هاوبەشی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان، بەناوی بەنداوی قیزقەلعەسی، لەسەر رووباری ئاراس، بە ئامادەبوونی ئیلهام عەلی ئێف، سەرۆکی ئازەربایجان بەڕێوەچوو ئامادەبووە.

بەگوێرەی میدیایی فەرمی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆمار و شاندی یاوەری کە پێکهاتوون لە حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە، محەمەدعەلی ئەلهاشم، ئیمامی جومعەی تەبرێز، حوسێن مەلیک رەحمەتی، پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژهەڵات و چەند کەسێکی دیکە، لەنێو ئەو هەلیکۆپتەرەدا بوون، کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەیدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەکانی هەواڵی تەسنیم و مێهر بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) 18 کاتژمێر دوای رووداوەکە، ئەم هەلیکۆپتەرە، کە لە کاتی رۆشتنی لە خاڵی سنووریی نێوان ئێران لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، بەرەوە شاری تەبرێز گەڕاوەتەوە کەوتۆتەخوارەوە. بەدۆزینەوەی پارچە تێکشکاوەکانی کۆپتەرەکە، کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و هەواڵی گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێرانیان پشتڕاستکردەوە. 

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین