ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام، ژنێکی گەنج لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا، میدیاکانی ئێران دەڵێن: بە هۆی "کێشەی خیزانییەوە" کوژراوە.

ڕۆژی (19/ئایار/2024) ژنێکی گەنج لە شاری ئەیوان لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ دەکوژرێت. پۆلیس و میدیا ئێرانییەکان دەڵێن: بە هۆی کێشيیەکی خێزانییەوە کوژراوە.

بە پێی زانیارییەکان، ژنەکە ناوی (ئارەزو حەسەنی)یە، بە (100) چەقۆ لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کە ناوی (جەواد جەعفەری)یەو تەمەنی 40 ساڵە کوژراوە. دوای کووشتنی ئەم پیاوە خۆی تەرمەکەی بردووە بۆ بنکەی پۆلیس.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین