سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات کوردستانی
سەرۆك مەسعوود بارزانى پێشوازی كرد لە تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی کوەیت لە عێراق، لە ديدارێكدا گفتوگۆيان لەسەر پەيوەندى نێوان گەلى كوردستان و كوێت كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (20/ئايار/2024) سەرۆك بارزانى پێشوازى لە باڵيۆزى كوەيەت لە عێراق كرد، لە دیدارەکەدا کە عوسمان داود، کۆنسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر ئامادە بوو، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق سڵاوی ئەمیری کوەیتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و قووڵکردنی پەیوەندییەکانی گەلی کوردستان و وڵاتەکەی هەبوو، جەختیشی لە دۆستایەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە ئازارە هاوبەشەکانی گەلی کوردستان و گەلی کوەیت دا و پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و وڵات و سەرکردایەتیی کوەیتی بە مێژوویی و گرنگ و دۆستانە وەسف کرد.هەر لەو ديدارەدا گفتوگۆيان لەسەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین