سەرۆكى حكومەتى هەرێم سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات کوردستانی

نوچە نێت

مەسرور بارزانى، سەرۆكى حكومەتى هەرێم بەبۆنەى گيانلەدەستدانى ئيبراهيم رەئيسى، سەرۆك كۆمار و وەزيرى دەرەوەى ئێران سەرەخۆشى لە بەرپرسانى باڵاى ئێران دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە (20/ئايار/ 2024) سەرۆكى حكومەتى هەرێم لە بەشێكى پەيامەكەى ئاماژە بەوە دەكات، " لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە."

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:

 پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڕێکانیان.

 لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبووان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و خەڵکی ئێران بە گشتی ببەخشێت. لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە.

 مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/5/20

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین