کۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران تووشی رووداو بووە ئێران

نوچەنێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرۆکۆماری ئێران لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات ئەو وڵاتە لە ناو کۆپتەردا تووشی رووداو بووە، گەڕان بە دوایاندا دەستیپێکردووە.

رۆژی یەکشەممە (19/ئایار/2024) ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە پێی راپۆرتەکان، کە ئەو کۆپتەرەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی هەڵگرتووە، لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات تووشی رووداو بووە.

بە پێی زانیارییەکان، بەشێک لە هاوەڵانی رەئیسی لەم کۆپتەرەدا توانیویان پەیوەندی بە سەنتەرەوە بکەن و بەمجۆرە هیوای کۆتایی هاتنی ئەم رووداوە بە بێ گیان لەدەستدان زیاتر بووە.

ئەم کاروانە لە سێ کۆپتەر پێکهاتبوو، دوو هێلیکۆپتەر، کە هەندێک وەزیر و بەرپرسیان تێدابووە، بە سەلامەتی گەیشتنە شوێنی دیاریکراو.هەروەها لە ناو کۆپتەرەی تووشی رووداو بووە، ئیبراهیم رەئیسی، ئایەتوڵڵا ئەل-هاشم ئیمام جومعەی شاری تەبرێز و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆپتەرەکەدا ئامادە بوون.

هێزەکانی فریاگوزاری مانگی سوور و چەند هێزێکی تر بە بیستنی رووداوەکە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ دۆزینەوەی ئەم کۆپتەرە دەستپێکردووە.

خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، بەهۆی تەم و مژی کەشوهەوای ناوچەکە، تا ئێستا بارودۆخی کۆپتەرەکە نادیارە.

سەرچاوە: تەسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین