سەرۆکی ئۆکراینا: چین دەتوانێت کاریگەر بێت بەسەر ڕووسیادا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئۆکراینا ئامانجی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردنی چین لە گفتوگۆکانی ئاشتیدا ڕاگەیاند و پێیوایە ئەو وڵاتە دەتوانێت کاریگەریی لەسەر ڕووسیا دروست بکات.

ڕۆژی شەممە (18/ئایار/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدێمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "بەشداریکردنی چین لە گفتۆگۆکانی ئاشتیدا بۆ ئێمە گرنگە و دەمانەوێت بەشدار بێت، وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی هێرشی سەختی ڕووسیا دەبێتەوە و دڵنیاین چین دەتوانێت کاریگەری هەبێت بەسەر ڕووسیادا".

سەرۆکی ئۆکراینا ڕاشیگەیاند، "دەربارەی ئەم پرسە قسەم لەگەڵ سەرۆکی چین کردووە و دڵنیایی داوە لە پشتیوانی کردنی بۆ وڵاتەکەمان، بەڵام ئێمە پێویستمان بە بینینی کردەیی ئەم هەنگاوانەیە".

پشتر سەرۆکی چین ڕایگەیاندبوو، "وڵاتەکەمان دژی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا و هەموو ئەو قەیرانانەیە کە بەهۆیانەوە ڕوو دەدەن. هەموو تۆمەتەکان سەبارەت بە پاڵپشتی چین بۆ یەکیک لەم دوو وڵاتە ڕەتدەکەینەوە".

بڕیارە مانگی داهاتوو گفتوگۆی ئاشتی بۆ جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا لە سویسرا بە بەشداری شاندی زیاتر لە (50) وڵاتی جیهان بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەکرێت چین بەشدار بێت تێیدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین