میسر بە پلانەکانی ئیسرائیل ڕازی نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئیسرائیل ئامانجی پلانێک بوو بۆ هەماهەنگی نیوان ئیسرائیل و میسر سەبارەت بە هەماهەنگیان بۆ کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح و بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە داهاتوودا، بەڵام میسر ڕەتیدەکاتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (16/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "میسر پێشنیاری ئیسرائیلی دەربارەی هەماهەنگیان بۆ کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح ڕەتکردەوە و پلانەکەی ئیسرائیل سەرکەوتوو نەبوو".

کاربەدەستێکی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "دوێنێ شاندێک سەردانی میسریان کردووە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی خاڵی سنووری ڕەفەح و میکانیزمی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەروازەکە دوای کشانەوەی ئیسرائیل".

گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل باسی لەوە کرد، "میسر داوایەکی وڵاتەکەمانی ڕەتکردەوە بۆ کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح بۆ تێپەڕبوونی هاووڵاتیانی سڤیلی مەدەنی فەڵەستینی".

لە بەرانبەردا میسر جەخت لەوە دەکاتەوە، "دەبێت ئەو ڕێگا گرنگە تەنیا لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەڵەستینییەوە بەڕێوە ببرێن و داخستنی دەروازەی ڕەفەح تەنیا پەیوەستە بە ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیلەوە".

میسر ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە نێوەندگیری کردن بۆ جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی قەتەر و ئەمەریکا. ئەگەرچی میسر و ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی ئاشتی و هەماهەنگی ئەمنییان هەیە، بەڵام بەهۆی جەنگ و بە تایبەت لەم ماوەیەی دواییدا بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەی ڕەفەح و نزیکبوونەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا گرژی کەوتووەتە نێوانیانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین