کۆنسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر ستایشی پاڵپشتی سەرۆكى هەرێم دەکات کوردستانی

نوچە نێت

نەزمى حەزورى کۆنسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر سوپاسی هەوڵەکان و پاڵپشتی بەردەوامی سەرۆك نێچيرڤان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و باس لە هاوکارییەکانی هەرێم بۆ وڵاتەکەی دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە (16/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، نەزمی حزووریی، کۆنسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین و گەیاندنی هاوکارییەکانی هەرێم بۆ وڵاتەکەمان تایبەتمەندی و گرنگی خۆی هەیە".

کۆنسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، "بەهۆی ئەو مەینەتی و ناخۆشییانەی کورد بینیویەتی هاوبەشی لە نێوانماندا هەیە و هاووڵاتیانمان بەردەوام چەوسانەتەوە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵوێست و پاڵپشتی ڕوونی بۆ وڵاتەکەمان هەیە". 

حزووریی باسی لەوەشکرد، "سەرۆکی هەرێم و خاک و هاووڵاتیان ئازاری جەنگ و سەختییەکانیان بینیوە و قوربانی زۆریان داوە، هەڵوێستی سەرۆکى هەرێمى كوردستان هەمیشە ڕەتکردنەوەی جەنگ و داواکردنی ئاشتی و هەوڵدانی بەردەوامی بووە لە پێناو بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیریدا".

کۆنسوڵی گشتیی فەڵەستین دووپاتی مافی فەڵەستینییەکانی کردەوە بۆ هەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لەبەر ئەوەی بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە فەڵەستین بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت و دۆخی مرۆیی لە قەیراندایە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین