به یارمهتیدانى گرووپێك توركیا جهزائیر تووڕه دهكات
نوچهنێت
رۆژى هەینى ماڵپەڕى(خەبەر)ى جەزائیرى بڵاوى كردەوە، كە لە چەند سەرچاوەیەكى متمانەپێكراو دەستى كەوتووە، "نوێنەرى دەسەڵاتدارانى و توركیا و نوێنەرى بزووتنەوەى رەشاد كۆبوونەوە".
سەبارەت بە شوێنى كۆبوونەوەش، سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، كۆبوونەوەكە لە شارەكانى ئیستەنبۆڵ و ئەنتاڵیا بووە، كۆبوونەوەكە لە پێناو دەستبەركردنى پاڵپشتى لۆجستى و سیاسى بووە، بە ئامانجى بەهێزكردنى ئەو رێكخراوە و جێگیربوونى لە شەقامى جەزائیرى.
ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێك دایە كە زۆربەى چاودێرانى سیاسى پێیان وایە، " پەیوەندى ئەو دوو وڵاتە لە باشترین دۆخ دایە".
بەگوێرەى سەرچاوەكانى ئەو ماڵپەڕە دەسەڵاتدارانى توركیا بەسەركردایەتى رەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیارى داوە بۆ ئامانجى نوێ جەزائیر بخاتە لیستى وڵاتانى باكوورى ئەفریقیا، ئەو كارەش لە رێگەى جوڵاندنى شانە نووستووەكانى ئەو رێكخراوە، كە دەسەڵاتدارانى جەزائیرى بە مەترسى دەزانن بۆ سەر ئاسایشى وڵاتەكەیان.
ئەوەى مایەى سەرسوڕمانى چاودێرانى سیاسى دۆخى جەزائیرە، پێیان وایە" پەیوەندى جەزائیر و ئەنقەڕە لە ڕووى راوێژى و سیاسى و هەماهەنگى ئەمنى و ئاڵوگۆڕى سەردان و هاوكارى كەرتە ستراتیژییەكان و بوارى ژێرخانى گشتى، پەیوەندیەكى نموونەییە و پەیوەندى ئەو دەوڵاتە لەو پەڕى باشییە".
لەسەر ئاستى سەرۆكایەتى پەیوەندى نێوان عەبدولمەجید تەبوون و رەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوامە.
لە ٢٦ى كانوونى ٢٠٢٠ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانى جەزائیرى كرد، ئەوەش یەكەم سەرۆك وڵات بوو دواى هەڵبژاردنى ١٢ى كانوونى یەكەمى ٢٠١٩سەردانى جەزائیر بكات، ئەو سەردانە بە ئامانجى بەرزكردنەوەى ئامانجەكانى هاوكارى و گواستنەوەى پەیوەندییە نموونەییەكان بۆ ئاستى ستراتیژى، لەو سەردانەدا مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیرى دەرەوە و خەلوسى ئاكار وەزیرى بەرگرى و مستەفا وارینك وەزیرى پیشەسازى و تەكنەلۆژى و هاكان فیدان سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركى بەشداربوون لەو سەردانە.
سەبارەت بەو دەنگۆیانە دەربارەى پەیوەندى توركیا و بزووتنەوەى رەشاد
لەبەرامبەردا دوێنێ یەكشەممە ١٨ى نیسان ماڵپەڕى (توركیا ئان) بەیاننامەیەكى باڵیۆزخانەى توركیا له جەزائیر بڵاوكردۆتەوە، لەو بەیاننامەدا هاتووە" ئەو دەنگۆیانەى باس لە هەوڵەكانى دەستوەردانى توركیا دەكەن لە دۆخى سیاسى جەزائیر رەت دەكەینەوە، ئەوەى گوتراوە سەبارەت بەوە هیچ بنەمایەكى دروستى نییە"
لە بەشێكى ترى بەیاننامەكە دا هاتووە" ئەو دەنگۆیانهى باس لە هەوڵەكانى دەستوەردانى توركیا دەكەن كە كاردەكەن بۆ گرووپێكى دیاریكراوە، هیچ راستیەكى تێدا نییە، ئەوانە هەوڵدانە بۆ تێكدانى پەیوەندى نێوان ئەو دوو وڵاتە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment