سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات
نوچەنێت
ڕۆژى چوارشەممە (15/ئایار/2024) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس کرد.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "بیروڕا لەبارەی گرنگیی ڕۆڵ و بەشداریی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتانی تاراوگە ئاڵوگۆڕ کرا، بە تایبەت رۆلی رەوەندی کوردی لە بریتانیا و پشتگیری و هاوکاریکردنیان بۆ گواستنەوەی ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا لە پێناو ئاڵوگۆڕی زیاتری کولتووری و زانستی و سیاسیی و بازرگانی و تەکنەلۆژیا."
سەرباز بەرزنجی هەروەها ئەوەی بە سەرۆک بارزانی رایگەیاند، "بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمەچەشنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا و ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە کوردستان و تاراوگە، هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ لەو پێناوەدا."
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرباز بەرزنجی کرد "بۆ ئەو خزمەتەی بە گەلەکەی دەکات لە تاراوگە و هەوڵەکانی بۆ یادکردنەوەی فەرمی و کردنەوەی هەردوو مۆنۆمینتی هەڵەبجە و ئەنفال لە ناوەندە فەرمییەکانی وڵاتی بریتانیا. هەروەها وەک نموونەیەک وەسفی کرد کە ئەگەر کورد دەرفەتی پێ بدرێت دەتوانێ تواناکانی بسەلمێنێت و هیچی لە نەتەوەکانی تر کەمتر نییە."
سەرۆک بارزانى "هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست و هێمای بەوە دا کە پێویستە بایەخ بە پڕۆسەی بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی دژی کوردە فەیلییەکان و بارزانیەکان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفالی گەلی کورد بدرێت."
لە کۆتایی كۆبوونەوەکەدا سەرباز بەرزنجی باجی شکۆی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی کرد کە ئەمساڵ لە ساڵیادی ئەنفال پێی بەخشرابوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment